شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی له باره‌ی باران بارینه‌وه هه‌واڵێكی خۆشی راگه‌یاند
05:29 - 11/12/2021
"زه‌مه‌ن"
شاره‌زایه‌كی كه‌شناسی، پێشبینی ده‌كات له
رۆژانی داهاتوو شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه و هێنده‌ی ساڵی
رابردوو باران ببارێت.
سیروان ساڵح، شاره‌زای كه‌شناسی راگه‌یاند: لە چەند ناوچەیەکی عێراق و هەرێمی کوردستان لە
چەند ڕۆژی داهاتوو ئەگەری هەیە تەنها لە سێ ڕۆژدا بەقەد پارساڵ باران ببارێت، واتە
ڕێژەی بارانبارینی سێ ڕۆژ یەکسانە به کۆی بارانی ساڵی ڕابردوو.
هه‌ر به‌پێی پێشبینیه‌كانی ئه‌و كه‌شناسه، چەند ڕۆژی داهاتوو بارانی بەهێز و لافاوی مێژوویی
وڵاتانی سوریا و لوبنان و فەڵەستین و ئوردن دەگرێتەوە و ئەگەری کارەسات و زیانێکی
زۆری مادی هەیە بە زۆریش لە لوبنان و فەڵەستین.