ئه‌مریكا وه‌رگرتنی په‌نابه‌رانی زیاد كرد..كونسوڵخانه‌ی هه‌ولێر: ئاماده‌یین هاوكاریتان بكه‌ین
04:53 - 11/12/2021
"زه‌مه‌ن"
ویلایەتە یەکگرتووەکانی
ئەمریکایە ڕێژەی وەرگرتنی پەنابەران بۆ دوو ئەوەندەی ڕێژەی ئێستا بەرزدەکاتەوە و
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێریش ئاماده‌یی خۆی نیشانده‌دات بۆ هاوكاری.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا
كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر، ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند: سەرۆک بایدن ڕێژەی وەرگرتنی پەنابەران لە ٦٢٥٠٠
کەسەوە بۆ ١٢٥٠٠٠ هەزار کەس بەرزدەکاتەوە کە دەتوانن لە ساڵی داهاتوودا لە ئەمەریکا
نیشتەجێ بن "
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا
هاتووه |ئێمە هەموو ئامرازە بەردەستەکان بەگەڕدەخەین
بۆ یارمەتیدانی ئەو پەنابەرانەی کە بە تەواوی لە پرۆسەی پشکنین دەرچوون و لە بارودۆخێکی
دژوار لە وڵاتی خۆیان هەڵاتوون ".
بایدن، لە بەیاننامەیه‌کدا
ئامانجەکەی ڕاگەیاند و لە ٨ تشرینی یەکەم چووە بواری جێبەجێکردنەوە" .ئەمە
دووبارە جەخت لە ڕابەرایەتی و بەهاکانی ئەمەریکا دەکاتەوە بۆ وەرگرتنی پەنابەران
". به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه.
پەنابەر هەرکەسێکە کە
لە وڵاتی خۆی ڕادەکات لەبەر چەوساندنەوەی ڕابردوو یان هەبوونی ترسێکی زۆر لە چەوساندنەوە
لەبەر ڕەگەز و ئایین و نەتەوە و ئەندام بوون لە گروپێکی دیاریکراو یان بیروڕای سیاسی.
لە ساڵی ١٩٨٠ وە ویلایەتە
یەکگرتووەکانی ئەمریکا زیاتر لە ٣١٠٠٠٠٠ سێ ملیون و سەد هەزار پەنابەری وەرگرتووە!