379 کوردستان

نرخی پارککردنی ئوتۆمبێل لە گه‌راجه‌كانی شاری سلێمانی دیاریکرا

04:41 - 11/12/2021

"زه‌مه‌ن"

سۆران عه‌بدولغه‌فور، بەرێوەبەری چاودێری بازرگانی سلێمانی رایگەیاند: دەربارەی نرخی وەستانی ئوتۆمبێل لە پارکینگ و گەراجەکانی سلێمانی بە پێی رێنمایی نرخی بۆ دانراوە.

نرخه‌كان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:

- ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەپارکینگێک کە خۆڵ بێت بڕی (1000) دینار وەردەگیرێت.
- ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەپارکینگی قیڕ کراو و کەپری هەبێت بڕی (1250) دینار وەردەگیرێت.
-ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل لەپارکینگی مۆڵ و بیناکان کە (دفن) بێت (1500) دینارە.

سۆران عه‌بدولغه‌فور، وتی: ئەو نرخانەی سەرەوە بۆ وەستانی یەک تایمە، واتە لە کاتژمێرەکانی ٨ی بەیانی بۆ ۱۲ی نیوەڕۆ تایمێک هەژمارە، تایمی ئێوارەش لە دوای ۱۲ بۆ کۆتایی کاتی داخستنی پارکینگەکەیە، ئەگەر وەستانەکە زیاتر بێت واتە ماوەکە زیاتر بێت بڕی زیاتر لەو نرخانەی سەرەوە لە خاوەن ئوتۆمبێل وەردەگیرێت.

هەروەها بەڕێوەبەری چاودێری ئاماژەی بە سەرپێچی بۆ هەر خاوەن پارکینگێک دا، ئەگەر بێت و پابەندی ڕێنماییەکان نەبێت، بە بری ‌٢٥٠ بۆ ٥۰۰ هەزار دینار سزا دەدرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن