973 کوردستان

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر هه‌ڵمه‌تی ده‌ستگیركردنه‌كه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه‌

03:17 - 11/12/2021

"زه‌مه‌ن"

تیمی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، رایگه‌یاند: له‌ هه‌ڵه‌بجه‌ 25 كه‌سی سەر به‌ داعش ده‌ستگیركراون.


تیمی ئۆپراسیۆنی هاوبەشی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، له‌ تویتێكدا ئه‌مرۆ شه‌ممه‌، رایگه‌یاند: به‌مدواییانه‌ له‌ هه‌ڵمه‌تێكی هێزه‌ عێراقییه‌كان 25 كه‌س سه‌ر به‌ چه‌كدارانی داعش ده‌ستگیركراون، كه رێكخه‌رانی‌ مه‌شق و پڕچه‌ككردنی ئه‌و رێكخراوه‌ بوون.

هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت: ئامانج لەو هەڵمەتەی هێزە ئەمنییەكان پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە و كەمكردنەوەی توانای داعشە لە پلاندانان بۆ هێرشەكانیان.

رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌، ئاسایشی سلێمانی رایگه‌یاند، دوای کۆکردنەوەی زانیاری وورد لەسەر گروپێکی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش لە پارێزگای هەڵەبجە، ژمارەیەک داعشیان دەستگیرکرد کە پلانی تەقینەوەیان دانابوو.

له‌ راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلیمانی بڵاویكرده‌وه، پاش وەرگرتنی بڕیاری  دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی وە لە ژێر چاودێری و ڕێنمایی سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی / هێزەکانی ئۆپەراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی، بەهاوکاری هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی شارەزوور،  لەھەڵمەتێکی بەرفراوان و چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاجیای سەرکەوتوودا رۆژی چوارشەمە ٨ ی ١٢ ی ٢٠٢١   ژمارەیەک لە ئەندامانی تاقم و گروپی نەنستووی تیرۆریستانی داعش  لە شاری هەڵەبجە، قەزای سەیدسادق و شارۆچکەکانی خورماڵ، سیروان و چەند گوندێکی شارەزوور دەستگیرکران.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن