هه‌واڵێكی خۆش بۆ حكومه‌ت.. سبه‌ینێ (200) ملیاره‌كه ده‌گات
12:41 - 11/12/2021
زه‌مه‌ن - ئابوری
نوێنه‌ری حكومه‌تی
هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا ئاشكرایكرد سبه‌ینێ یه‌كشه‌ممه ٢٠٠ ملیار دینارەکە لە
بەغدادەوە دەگاتە هه‌ولێر.
فارس عیسا ئه‌مڕۆ
شه‌ممه به "زه‌مه‌ن"ی راگەیاند، نوسراوی فه‌رمی له‌لایه‌ن ئەمینداری ئەنجومەنی
وەزیرانی عێراقه‌وه كراوه بۆ ره‌وانه‌كردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەو رۆژی یەکشەممە واته
سبه‌ینێ دەگاتە هه‌ولێر.
وه‌ك نه‌ریتێك
هه‌موو جارێك كه ئه‌و بڕه پاره‌یه له به‌غداوه دێته هه‌رێم، وه‌زاره‌تی
دارایی خشته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان رادهگه‌یه‌نێت.