783 جیهان

"ئەورووپا لە ناوەڕاستی پەتایەکی زۆر توند و قورسدایە"

11:11 - 11/12/2021

زه‌مه‌ن - جیهانی

گوتەبێژی رێکخراوی تەندروسیتی جیھانی، مارگرێت ھاریس رایگەیاند لە سەدا ٦٥ی حاڵەتەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە ناوچەی ئەورووپا دەستنیشانکراون و گوتیشی: "ئەورووپا لە ناوەڕاستی پەتایەکی زۆر توند و قورسدایە، بەشێکی زۆریشی لە جۆری دەلتایە (گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ)".

مارگرێت ھاریس لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە نووسینگەی جنێڤی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەڵامی پرسیارێکی ئاژانسی ئانادۆڵوی لەبارەی زیادبوونی ژمارەی گیانلەدەستدان بەھۆی کۆرۆناوە لە وڵاتانی رۆژھەڵاتی ئەورووپای دایەوە.

ھاریس ئاماژەی بەوەدا کە تا ئێستا ئەورووپا لە ناوەندی پەتاکەدایە و لە سەدا ٦٥ی حاڵەتەکانی توشبوون بە کۆرۆنا لەسەرتاسەری جیھاندا لە ئەورووپاوە سەرچاوەی گرتووە.

گوتەبێژی رێکخراوی تەندروسیتی جیھانی گوتیشی: "ئەورووپا لە ناوەڕاستی پەتایەکی زۆر توند و قورسدایە، بەشێکی زۆریشی لە جۆری دەلتایە (گۆڕاوی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ). لە مێژە گوتوومانە رێکارەکانی تەندروستیی خەڵک و کۆمەڵایەتی بەھێز بکەن. کوتانەکانتان خێرا بکەن. چونکە گشت ئەو رێکارانە ھەم دەلتا ھەمیش ئۆمیکرۆن رادەگرێت".

بەپێی ئامارەکانی ماڵپەری "Worldometer" کە زانیاری نوێکراوە لەبارەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ بڵاودەکاتەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ھەزار و ١٧٦ کەس لە رووسیا، ٥٧١ لە پۆلەندا و ٤٤٢ کەس لە ئۆکراینا بەھۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن