کەشناسی هەرێم دۆخی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی راگەیاند
10:56 - 11/12/2021
زەمەن-هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ باران نابارێت و پلەکانی گەرماش
جێگیرە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،
ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکان ساماڵ دەبێت و هەندێک جار پەڵە هەوریش.
بەڵام سبەینێ یەکشەممە لەکاتی درەنگانی شەودا ئاسمان لە ساماڵەوە دەگۆڕێت
بۆ نیمچە هەور و هەوری تەواو.

