707 عیراق

کوڕی سەرکردەی پێشووتری رێکخراوی داعش کوژرا

09:56 - 11/12/2021

زەمەن-عێراق
دەزگای هەواڵگری عێراق ئاشکرایکرد، کوڕی سەرکردەی پێشووتری رێکخراوی داعش ئەبو عومەر بەغدادی کوژرا.


لە راگەیەندراوێدا دەزگای هەواڵگری سەربازی عێراق روونیکردەوە، سوهەیب حامد راوی، کوڕی ئەبو عومەر بەغدادی، سەرکردەی پێشووتری رێکخراوی داعش و والی ئەنبار، لە بیابانەکانی قائیم و باکووری روتبە کوژراوە.

ئەبو عومەر بەغدادی لە ساڵی 1959 لە پارێزگای ئەنبار لەدایکبووەو لەساڵی 2010 کوژرا و دواتر ئەبوبەکر بەغدادی وەک جێگرەوەی دەستنیشانکرا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن