870 کوردستان

هەڵمەتی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆڵەت دەستی پێكرد

10:23 - 10/12/2021

زه‌مه‌ن_سۆران

پۆلیسی سۆران رایگه‌یاند، هەڵمەتێكیان بۆ دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ‌ مۆڵەت و تۆمەتبارانی داواكراو دەستپێكرد.

 
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەشی پۆلیسی ناو شاری سۆران بنكەی پۆلیسی خەلیفان بەهەماهەنگی لەگەڵ بنكەی ئاساییشی خەلیفان هەلسان بەدانانی بازگە بەمەبەستی دەستبەسەرداگرتنی چەكی بێ مۆلەت و دەزگیر كردنی تۆمەتبارانی داواكراو لەدادگاكان .

پۆلیسی سۆران داوا لە هاووڵاتیان دەكات، “لەهەر كێشە و گرفتێك پەیوەندی بە ژمارە تەلەفۆنەكانی ژووری كۆنتڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سۆران (١٠٤، ١٢٤، ١٣٤، ١٤٤، بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سۆران بەتەنها بەبێ كۆد ٠١٠٤ ٣٣٣ ٠٧٥٠ ڤایبەر ، واتساب).

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن