ئەمڕۆ 420 كۆچبەری دیکە لە بێلارووسەوە دەگەڕێنەوە هه‌رێمی كوردستان
05:08 - 10/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌ولێر
ئێواره‌ی ئەمڕۆ 420 كۆچبەری تر لە بێلارووسەوە له ڕێگه‌ی
فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی هه‌ولێره‌وه ده‌گەنەوە هه‌رێمی كوردستان.
بڕیارە کاتژمێر 5:00ی
ئێوارەی ئەمڕۆ هه‌ینی 420 کۆچبەری دیکە، کە بۆ ماوەی چەند مانگێکە لەسەر
سنوورەکانی بێلارووس و پۆڵەندا گیریان خواردووە، بگه‌ڕێنه‌وه هه‌رێمی كوردستان.
بەڵگەنامەی ياسايی لە
مينسكی پايتەختی بێلارووس بۆ ئەو کۆچبەرانە تەواو كراوە و راستەوخۆ دەگەڕێندرێنەوە
بۆ هەولێر.
ئەمە نۆیەمین كاروانی كۆچبەرانی كوردە لە
بێلاڕووسەوە ده‌گه‌ڕێنه‌وه ھەرێمی كوردستان.
تا ئێستا سێ هەزار و 468
کۆچبەر له بیلاروسیاوه گه‌ڕاونه‌ته‌وه هەرێمی کوردستان، جگە لەوەی زياتر لە هەزار
كۆچبەری دیکەش ناوی خۆيان تۆمار كردووە، بۆ ئەوە خۆویستانە بگەڕێنەوە.