ئاگاداری بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت سه‌ردانی ئێران بكه‌ن
04:07 - 10/12/2021
زه‌مه‌ن_هه‌رێمی كوردستان
ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ ئه‌و كه‌سانه ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌یانه‌وێت
سه‌ردانی وڵاتی ئێران بكه‌ن، پێویسته کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنای
پێبێت.
له راگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی باشماخ
ده‌ڵێت، هاوڵاتیان ئاگاداردەکەینەوە ئەوانەی بەنیازی گەشتکردنن بۆ کۆماری ئیسلامی
ئێران، لەڕێگەی دەروازەکەمانەوە، پێویستە کارتی ڤاکسین و ئەنجامی پشکنینی کۆرۆنا لەجۆری (PCR)(هەردوکیان پێکەوە) پێبێت.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، بەپێچەوانەوە ئیش و کاریان بۆناکرێت و دەگەڕێنرێنەوە
لەبەرئەوەی ئەو مۆڵەتەی ئێران دیاری کردبوو کۆتایی هاتووە و لەئێستا بەدواوە ئێران
تەنها ڕێگە بەداخڵ بوونی ئەوکەسانە دەدات کە هەردووکی واتە(کارتی ڤاکسین و ئەنجامی
پشکنینی کۆرۆنای PCR)ی پێکەوە پێبێت.