ئه‌مڕۆ له شاری سلێمانی نوێژه بارانه ده‌كرێت
12:02 - 10/12/2021
زه‌مه‌ن-سلێمانی
په‌یامنێری
"زه‌مه‌ن" له شاری سلێمانی ئاشكرایكرد، ئه‌مڕۆ سوننه‌تی نوێژه بارانه ئه‌نجامده‌درێت، ئه‌وه‌ش به‌مه‌به‌ستی پاڕانه‌وه له‌خودای گه‌وره بۆ بارینی باران و نه‌مانی وشكه‌ساڵی.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوێكی
مامۆستایانی ئاینی كه كۆپییه‌كیان بۆ "زه‌مه‌ن" ناردووه ئه‌مڕۆهەینی
کاتژمێر 2ی پاشنیوەڕۆ بەسەرپەرشتی کۆمەڵێک مامۆستاى ئاينى سنورەکە وئاگادارى ئەوقافى
سلێمانى نوێژە
بارانە ئەنجام دەدرێت".
ئه‌و
مامۆستایانه له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌یاندا ئه‌وه‌شیان خستۆته روو كه ناونیشانی
شوێنه‌كه بریتیه له جاده‌ی سەروى ئيبراهيم ئەحمەد بەرامبەر ياريگاى ياد و بەنزینخانەی كازيوه.
له ئیسلام دا؛ نوێژه بارانه «الاستسقاء» بریتیه له داوای باران كردن له خوا ـ له كاتی پێویستدا موسڵمانان ئه‌نجامیده‌ده‌ن، به شێوه‌یه‌كی دیاریكراو، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر زه‌وی بێ ئاو وئاسمان بێ باران بو، چونكه كه‌س باران نابارێنێت جگه له خوا.
ساڵی پار هه‌رێمی كوردستان دووچاری ووشكه ساڵی بوو، له‌م ساڵیش‌دا باران دواكه‌وتووه و مه‌ترسی وشكه‌ساڵی ده‌كرێت.