681 کوردستان

سوپاسنامەیەک لە عومەر سەید عەلی ەوە

11:34 - 10/12/2021

زه‌مه‌ن - سلێمانی

 

سوپاسنامەیەک لە عومەر سەید عەلی ەوە
بەناوی خۆم و کەسوکارمەوە، سوپاس و پێزانینی زۆر ئاراستەی هەمو ئەو کەسایەتیە سیاسیی، ئیداری، پەرلەمانتار، دیپلۆماتکار و کۆمەڵایەتی و، هاوڵاتیان و هاونیشتیمانیان دەکەم، کە بەشدارییان لە پرسەی کۆچکردو (فاتمە)ی خوشکم کرد.
بەشداری و هاوخەمیتان لە رێوڕەسمی بە خاکسپاردن و، ئامادەبونتان لە پرسەکە و گەیاندنی پەیامی سەرەخۆشی لەرێگەی تەلەفۆن و رێگاکانی دیکەی پەیوەندیدکردنەوە؛ لە خەم و پەژارەی کەم کردینەوە.
هیوادارم ئێوەی خۆشەویست دووربن لە خەم و ناخۆشی و رۆحی کۆچکردوانی هەمو لایەک ئاسودە بێت.
لەگەڵ رێزی براتان
عومەر سەید عەلی
١٠ی ١٢ی ٢٠٢١

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن