1048 جیهان

وێنه‌.. له‌ڕوداوێکی ھاتوچۆدا ٥٣ کۆچبەر گیانیان لە دەستدا

10:45 - 10/12/2021

زه‌مه‌ن -  جیهانی

 لە ویلایەتی چیاپاسی باشوری مەکسیک، بارھەڵگرێک کە زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەری نایاسایی تێدابووە، وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە ٥٣ کۆچبەر گیانیان لە دەستداوە.

 

به‌پێی زانیاری ئاژانسەکانی ھەواڵ ئەو کۆچبەرانە خەڵکی ئەمریکای ناوەڕاست بوون و لەناو قوربانیانی ڕووداوەکەش ژن و منداڵی تێدایە.


بەھۆی ھەژاری و ئاڵۆزییەکانی ئەمریکای ناوەڕاست، ساڵانە سەدان کۆچبەر  شوێنەکانی خۆیان جێدەھێڵن و ھەوڵدەدەن لە ڕێی مەکسیکەوە خۆیان بگەیەننە ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئەمریکا.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن