سهركهوت شهمسهدین و هاوسهرهكهی رونكردنهوهیهكیان سهبارهت به وهڵامهكهی نوسینگهی سهرۆكی حكومهت بڵاوكردهوه
10:07 - 10/12/2021
زهمهن – ههرێمی كوردستان
دوای ئهوهی
نوسینگهی سهرۆكی حكومهتی ههرێم رونكردنهوهیهكی بڵاویكردهوهو رهتیكردهوه
بڵاوبونهوهی ههواڵی كڕینی موڵێك له ئهمریكا راستبێت، رونكردنهوهكه پهنجهی
تۆمهتیشی بۆ سهركهوت شهمسهدین و هاوسهرهكهی درێژكرد.
دهقی رونكردنهوهكه:
رونکردنەوەیەک سەبارەت
بە تۆمەتە بێ بنەماکانی مەسرور بارزانی
ئەمرۆ ٩ ی دیسمەبەری
٢٠٢١ نوسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە بەیاننامەیەکی
پر لە هەڵچون و تۆمەتی بێ بنەما دژی ئێمە و بە ئامانجگرتنی ژیانی تایبەتیمان بڵاوکردۆتەوە
گوایە (شنیار ) پەیوەدنی سۆزداری لەگەڵ نوسەری راپۆرتەکە هەیە، ئەم جۆرە چەکانە بەشێکە
لە کلتوری باوانیان هەمیشە بەرامبەر نەیارەکانیان بەکاری دێنن.
وە تۆمەتبارمان
ئەکات بەوەی لە پشت بڵاوبونەوەی فەزیهەتی کرینی موڵکی ١٨ ملیۆن دۆلاری لە میامی لە
ویلایەتی فلۆریدا کە ئێمە شانازی بەوەدەکەین کەلەچەند ساڵی ڕابردودا بەردەوام هەماهەنگی
بەردەوامان هەبوە لەگەل ناوەندە جیهانیەکان بۆ هەڵماهینی فەزاحەت و گەندەڵیەکانیان وە ڕای گشتیشمان لێ ئاگادارکردۆیەوە وە بەردەوامیش
دەبین.
ئێمە وە خەلکی
کوردستان چاوەروان بوین هاوشێوەی پاشای ئوردن کاتێک گەندەڵییەکی ئاوا و بە بەڵگەی
حاشا هەڵنەگر بڵاو دەبێتەوە، سەرۆکی حکومەت ئازایانە دانیپێدابنێت و ئامادەبێت بۆ
لێپرسینەوەی یاسایی وەک خۆی بەردەوام باس لا سەروەری یاسا دەکات.
ئەو رونکردنەوەیە
گوایە بۆ وەڵامی راپۆرتێکی بنکۆڵکاری دەزگای فەرمی ئمێریکان پرۆسپێکت و راپۆرتی رۆژنامەنوس
زاک کۆپلین سەبارەت بە کرینی مولکێکی ١٨ ملیۆن دۆلار لەلایەن سەرۆکی حکومەت و بە
واژوی خۆی کڕدراوە، بەتەواوی راستی و دروستی بەلگەکانی زاک کۆپلین ی سەلماند، کە بەڵگەکان
لە ماڵپەری فەرمی حکومەتی ئەمریکی و ویلایەتی فلۆریۆدا وەرگیراوە و هەر کەس بەلگەی
وا ساختە بکات لە لایەن (ئێف بی ئای) یەوە دەستبەجێ دەستگیر دەکرێت.
بەڵام سەرۆکی حکومەت بۆ بەلارێدا بردنی رای گشتی تۆمەتی ئەخلاقی دەخاتە
پاڵ ئێمە (شنیار ئەنوەر)، کە ئەوە بۆخۆی تاوانە و تیرۆری کاراکتەرە و هیجی لە تیرۆری
جەستەیی کەمتر نیە، بەتایبەت لە کۆمەلەی کوردستان ئەم جۆرە تۆمەتانە ژیانی کەسەکان
دەخاتە مەترسی یەوە.
ئێمە سەرەرای ئیدانەکردنی
ئەو بەیانامە شەرمهێنەرەی سەرۆکی حکومەت داوا لە رێکخراوەکانی کۆمەلەی مەدەنی و رێکخراوەکانی
بواری ژنان و ئازادی رادەربرین دەکەین کە هەڵوێستی توندیان هەبێت و فشاری جدی بکەن،
دەبێت سەرۆکی حکومەت بە فەرمی داوای لێبوردن بکات و ئامادەییش دەرببرێت بۆ لێکۆلىنەوەکانی
دەستەی نەزاهە و دەر ئەنجامەکشی قبول بکات، کە کەمتر نییە لە دەستلەکار کێشانەوە.
بەپێچەوانەوە ئێمە
لەگەل پارێزەراکانمان لە گفتوگۆداین بۆ گرتنەبەری رێکاری یاسایی دژی سەرۆکی حکومەت،
بەدڵنیای دەبێت باجی ئەم هەنگاوانەی بدات.
ئێمە هاوڵاتیانی
کوردستان دڵنیا دەکەینەوە کە لەسەر هەڵوێستەکانمان سورین، هیچ تۆمەت و ناوزراندنێک
نامانوەستێنێ، بەڵکو مکورتر ئەبین و شەری ئێمە دژی ستەمکار و گەندەڵکاران بەردەوام
ئەبێت.
شنیار ئەنوەر حەسەن
سەرکەوت شەمسەدین
٩ دیسەمبەری ٢٠٢١
واشنتۆن دی سی،
ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا