ئهجێنداو ناوی ئهو كاندیدانهی بهشداریی ههڵبژاردنەکانی سهرۆكایهتی فهڕهنسادا دهكهن
09:36 - 10/12/2021
زهمهن-جیهانی
لە فەڕەنسا کاندیدانی
هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی دیارییکران کە بڕیار وایە لە نیسانی ٢٠٢٢دا بەڕێوەدەچێت.
لەکۆتاییدا لەگەڵ
دیارییکردنی کاندیدی پارتی کۆمارییەکان (LR) کە پارتێکی راستڕەو و میانڕەوی راستڕەوە
بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار، رای گشتیی فەڕەنسا بیریان لای ئەو هەڵبژاردنەیە کە لە
١٠ی نیسانی ٢٠٢٢دا بەڕێوەدەچێت و رێژەی دەنگی کاندیدان لەو هەڵبژاردنەدا.
سەرکۆماری فەڕەنسا،
ئیمانوێل ماکرۆن هەرچەندە هێشتا راینەگەیاندووە، بەڵام بە چاوی دڵنیایییەوە لە خۆی
دەڕوانرێت وەک کاندیدێکی هەڵبژاردنەکان.
بەپێی راپرسییەک
کە رۆژی سێشەممە ئەنجامدراوە، چاوەڕوان دەکرێت ئیمانوێل ماکرۆن لە خولی یەکەمدا، سەدا
٢٣ و ڤالێری پیکرێس سەدا ٢٠ی دەنگەکان بەدەستبهێنن و بگەنە خولی دووەم.
هەر بەگوێرەی
راپرسییەکە چاوەڕوان دەکرێت لە خولی دووەمدا، ڤالێری پیکرێس سەدا ٥٢ و ئیمانوێل
ماکرۆن سەدا ٤٨ دەنگەکان بەدەست بهێنن.
ڤالێری پیکرێس کە
لە ساڵی ١٩٦٧دا لە دایکبووە، شەش ساڵ راوێژکاری سەرکۆماری پێشووتری فەڕەنسا، جاک شیراک
بووە، هەروەها لە ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠١١ گوتەبێژی وەزارەتی توێژینەوە و خوێندنی باڵا
بووە و لە ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٢ گوتەبێژی حکوومەت و وەزارەتی دارایی بووە و لە ساڵانی
٢٠١٢-٢٠١٥ پەرلەمانتار بووە و لە دوای ٢٠١٥ تا ئێستا سەرۆکایەتی هەرێمی ئیل-دی-فرانس
دەکات.
لەنێو ئەو بەڵێنانەی
ڤالێری پیکرێس داونی بابەتەکانی کۆچ و ئاسایش لە ریزبەندی یەکەمدان.
ڤالێری پیکرێس
باسی لەوە کردووە کە ئەگەر هەڵبژێردرێت ئەوا مافی پێدانی هاووڵاتیبوون ناهێلێت بەو
بیانییانەی لە وڵاتەکە لە دایکدەبن و ئەوانەی لە هەندێک هەلومەرجدا پێیان دەدرێت.
هاوکات ڤالێری پیکرێس
داوای بەکارهێنانی سیستمی ناسینەوەی رووخسار دەکات لە گواستنەوەی گشتییدا بۆ ئەو کەسانەی
کە بەهۆی توندڕەوییەوە چاودێریی دەکرێن.
لەنێو بەڵێنە
ئابوورییەکانی ڤالێری پێکرێس زیادکردنی سەدا ١٠ بۆ مووچەی فەرمانبەران و پێشکەشکردنی
هاوکاری دارایی بۆ ئەو دایک و باوکانەی دەبنە خاوەنی منداڵی یەکەم، هەن.
- ئێریک زەموور دژبە ئیسلام و کۆچبەرانە
ئێریک زەموور لە
ساڵی ١٩٥٨ لە پاریس و لە خێزانێکی بەڕەچەڵەک جوولەکەی خەڵکی جەزائر، هاتووەتە دنیاوە
و دایک و باوکی لە کاتی شەڕی سەربەخۆیی جەزائردا هاتوونەتە فەڕەنسا.
سەرەتای ئەزموونی
کاری رۆژنامەوانیی ئێریک زەموور لە ساڵی ١٩٩٤ و لە رۆژنامەی "Quotidien de Paris" دەستی پێ کرد.
ئێریک زەموور لە
ساڵی ٢٠٠٩ و لە میانی پڕۆگرامێکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند "زۆربەی
تاوانباران، عەرەب و رەشپێستن"، بەم شێوەیەش بەئاشکرا دژایەتی خۆی بۆ کۆچبەران
نیشان دا.
ئێریک زەموور
نووسەری چەند کتێبێکە و بەشداری ژمارەیەکی زۆر پڕۆگرامی تەلەڤیزیۆنی کردووە و بە لێدوانەکانی
دژبە موسڵمانان دەناسرێت.
- لە یەکەم میتینگی ئێریک زەمووردا پێکداهەڵپژان
رووی دا
رۆژی پێنجی
کانوونی یەکەم، ئێریک زەموور یەکەم میتینگی خۆی ساز کرد، بەڵام لە میتینگەکەدا پێکداهەڵپژان
رووی دا، ئەمەش دوای ئەوە هات کە راستڕەوە توندئاژۆکان هێرشیان کردە سەر گرووپێک کە
تیشێرتی "نەخێر بۆ نەژادپەرستی"یان پۆشی بوو.
لە لایەکی دیکەشەوە
لە نزیک ئەو شوێنەی ئێریک زەموور میتینگی لێ ساز کردبوو، خۆپیشاندانێک بۆ ئیدانەکردنی
ناوبراو رێکخرا و پێکداهەڵپژان لەنێوان خۆپیشاندەران و هێزەکانی پۆلیس دروست بوو و
لە خۆپیشاندانەکەدا، ٤٨ کەس دەستبەسەرکران.
- بەڵێنەکانی ئێریک زەموور
لە بەڵێنەکانی ئێریک
زەموور بە دەنگدەران، هەڵوەشاندنەوەی پێدانی رەگەزنامەی فەڕەنسی بەو منداڵانەی لەو
وڵاتە لەدایکدەبن، توندکردنەوەی مەرجەکانی پێدانی رەگەزنامەی فەڕەنسی، وەستاندنی
خزمەتگوزاریی مووچەی سۆشیال بە کەسانی بیانی، سنوورداشکردنەوەی ئەو بیانییانەی تاوان
ئەنجام دەدەن، سنووردارکردنی مافی پەنابەری و قەدەغەکردنی ناوە ئیسلامییەکانی وەک
ناوی "محەمەد"ە.
ئێریک زەموور کە
کاندیدێکی راستڕەوی توندئاژۆیە، پێیوایە کە سەرچاوەی کێشەکانی وڵاتەکەی هاووڵاتییانی
موسڵمان، عەرەب، رەشپێست و کۆچبەران و تەنانەت بانگەشەی ئەوەش دەکات کە پێویستە کۆچبەران
فەڕەنسا بەجێبهێڵن.
- پارتێکی نوێ"
دوای ئەوەی لە
ساڵی ٢٠١٩دا، ئێریک زەموور بەهۆی لێدوانەکانی دژبە موسڵمانان بە بڕێک پارە سزا
درا، ئەوەی ئاشکرا کرد کە پارتێکی نوێ بەناوی "Reconquete" واتە "دووبارە فەتحکردن" دادەمەزرێنێت.
بەگوێرەی میدیا
فەڕەنسییەکان، "Reconquete" ناوی ئەو ئۆپەراسیۆنەیە کە لە ساڵی
١٤٩٢دا مەسیحییەکان بۆ کۆمەڵکوژکردنی موسڵمانانی نیمچە دوورگەی ئیبریا (ئیسپانیا و
پورتوگال) ئەنجامیاندا.
- مارین لو پێن
مارین لو پێن کە
بۆ سێیەم جار خۆی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کاندید دەکات لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنەکانی
ساڵی ٢٠١٧دا، سەدا ٣٣،٩ی دەنگەکانی بەدەستھێنابوو و لە بەرامبەر ئیمانوێل ماکرۆن دۆڕابوو.
مارین لو پێن کە
لە کەمپینی ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٢دا، بەڵێنی وەکو کۆتایی ھێنان بە بێکاری و
ناردنەوەی ئەو کۆچبەرانەی کە بەڕێگەی نایاسایی ھاتوونەتە ناو وڵاتەکەوە دابوو و سەدا
١٧،٩ی دەنگەکانی بەدەستھێنابوو لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧دا، ژمارەی دەنگەکانی بەرزکردبوویەوە.
مارین لو پێن پێش
ھەڵبژاردنی بۆ سەرۆکایەتی پارتی بەرەی نیشتمانیی لە ساڵی ٢٠١٠دا بەتایبەتی ھەڵوێستێکی
توندی دژبە موسڵمانەکان گرتبوویەبەر، تەنانەت ئەنجامدانی نوێژی ھەینی لە دەرەوەی
مزگەوتەکانی بە "داگیرکاریی ئەڵمانی" وێناکردبوو و لە بەڵێنەکانی بۆ ھەڵبژاردنەکانی
ساڵی٢٠٢٢ گرنگی بە پرسی کۆچکردن دەدات.
مارین لو پێن بەرگریی
لە کۆنترۆڵکردن و سنووردارکردنی ھەوڵی بیانییەکان بۆ ھاتنەناو وڵاتەکە، دیپۆرتکردنەوەی
ئەو بیانییانەی کە لە تاوانی جیددیدا تێوەگلاون و ھەڕەشە بۆسەر سستەمی گشتی درووست
دەکەن و قەدەغەکردنی "مەزھەبگەرایەتی" دەکات.
ناوبراو جەخت لەسەر
چارەسەرکردنی ئەو داواکاری پەنابەرێتییەی کە لە دەرەوەی فەڕەنسا پێشکەش کراوە دەکات
و دەیەوێت مافی ھاووڵاتیبوون کە بەپێی چەند مەرجێک دراوە بەوانەی کە لە وڵاتەکە لەدایکبوون
ھەڵبوەشێنێتەوە.
- جان لوک میلنچۆن
جان لوک میلنچۆن-ی
چەپڕەوی توندڕەو کە بۆ سێیەم جارە بەشداریی لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی فەڕەنسا دەکات.
لە ھەڵبژاردنەکانی ساڵی ٢٠١٧ لەسەدا ١٩،٥٨ی دەنگەکان و لە ساڵی ٢٠١٢ لەسەدا ١١،١٠ی
بەدەستھێنابوو.
بەرزکردنەوەی کەمترین
ئاستی مووچە بۆ ھەزار و ٤٠٠ یورۆ، دابەزاندنی مافی دەنگدان بۆ خوار تەمەن ١٦ ساڵان
و فەراھەمکردنی یەکسانیی پیاوان-خانمان لە مووچەدا، لەنێو بەڵێنەکانی جان لوک میلنچۆن-ن
بۆ ھەڵبژاردنەکان.
- پێشینەی کارەکانی یانیک جادو ئاووھەوایە
یانیک جادو کە
خوێندنی لە بواری ئابووری تەواو کردووە لە ساڵی ٢٠٠٩وە تا ئێستا ئەندامی پەرلەمانی
ئەورووپایە.
یانیک جادو کە بۆ
سەرلەنوێ بنیاتنانەوەی ئابووریی وڵاتەکە پلانی وەبەرھێنانی ساڵانە بە بڕى ٥٠ ملیار
دۆلار داناوە، پێی وایە کە دەبێت ئەرکی سەرۆکایەتی کۆمار لە پێنج ساڵەوە بۆ حەوت
ساڵ بەرزبکرێتەوە.
جگە لەوە یانیک
جادو دەیەوێت یەک کەس بۆی ھەبێت بۆ یەک جار ئەرکی سەرکۆمار بەڕێوەببات.
یانیک جادو کە بەرەنگاربوونەوەی
ئەو کێشانەی دەبنە ھۆکاری گۆڕانی ئاووھەوای کردووەتە کاری سەرەکی خۆی، دەیەوێت لە
ماوەی ١٥-٢٠ ساڵدا وێسگە ئەتۆمییەکان دابخرێن و لە ساڵی ٢٠٣٠وە فرۆشتنی ئەو ئۆتۆمبیلانەی
کە بەگاز کاردەکەن قەدەغە بکرێت.
- ئان ھیدلاگو دەیەوێت مووچەی مامۆستایان بۆ دوو
ھێندە بەرزبکاتەوە
سەرۆکی شارەوانی
پاریس، ئان ھیدلاگو لە ئەگەری بردنەوەی لە ھەڵبژاردنەکان ئەوا پلانی بەرزکردنەوەی
مووچەی مامۆستایانی بۆ دوو ھێندە ھەیە.
ئان ھیدلاگو کە
بەرگریی لە ھێنانی رێکارێکی پێویست بۆ بەکرێدانی خانوو دەکات، دەیەوێت مووچەی پیاوان
و خانمان یەکسان بکات و مافی دەنگدان لە تەمەنی ١٨ ساڵییەوە بۆ ١٦ ساڵی دابەزێنێت.