مه‌كته‌بی سیاسی پارتی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بۆ عومه‌ر سه‌ید عه‌لی نارد
09:28 - 10/12/2021
زه‌مه‌ن – هه‌ولێر
بۆ/ برای بەڕێز
کاک (عومه‌ر سه‌ید عه‌لی)
بە داخ و پەژارەیەکی
زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خوشكی بەڕێزتان خوالێخۆشبوو (فاتمه عه‌لی حوسێن)مان بیست،
بەو بۆنە خەمناکەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوەی بەڕێز و کەسوکار و بنەماڵە
تێکۆشەرەکەتان دەکەین و، خۆمان بە شەریکی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی
و هاوخەمی دۆست و ئاشنا و ھەڤاڵانتان ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم
و خەفەتتان کەم بکاتەوە. جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان دووبارە دەکەینەوە و،
داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە خەم و
خەفەت و کۆستی دیکە به‌دوور بكات..
اناللە وانا الیە
را‌جعون
مه‌كته‌بی سیاسی
پارتی دیموکراتی کوردستان
٩ـی ١٢ـی ٢٠٢١