1887 عیراق

بڕیارێكی نوێ بۆ ئۆتۆمبێلی مه‌لیكه‌ ده‌رچوو

04:52 - 09/12/2021

زه‌مه‌ن_عێراق

بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی گشتی عێراق رایگەیاند، بڕیاری ژمارە ٤٨ ھاوکاری خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی مەلیکە دەکات و دوو بژاردەیان ھەیە یان تابلۆیان بۆ بکڕن یان دۆسییەکانیان دەبەسترێت و ناتوانن ھیچ مامەڵەیەکیان بۆ بکرێت.


حەیدەر کەریم بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی ھاتوچۆی عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئاژانسی فەرمی ھەواڵی عێراقی راگەیاند، ئەو ھاوڵاتییانەی خاوەنی ئۆتۆمبێلی مەلیکە و ھاوشێوەکانیانن دەتوان سود لە بڕیاری ٤٨ وەربگرن.

وتیشی،  بەگوێرەی بڕیارەکە ھاتوچۆ بەنیازە سەرجەم ئۆتۆمبێلەکانی مەلیکە و ھاوشێوەکانی تۆمار بکات و له‌ ئێستادا ھاتوچۆ دەستی کردووە بە تۆمارکردنی ئەو جۆرە ئۆتۆمبێلانە بەشێوەیەکی فەرمی و یاسایی.

به‌ وته‌ی ئه‌و به‌رپرسه‌ی هاتوچۆی عێراق، ئەوانەی ئۆتۆمبێلی مەلیکەیان ھەیە دوو بژاردەیان لەبەردەمدایە، یان ئەوەتا تۆماریان دەکەن و تابلۆیان بۆ وەردەگرن، یان مامەڵەکانیان دەبەسترێن "ترقین قید" و ناتوانن ھیچ مامەڵەکیان پێوە بکرێت.

ئه‌وه‌ له‌ كاتێكدایه‌، له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبێلی بێ سه‌ره‌تا هه‌ن به‌تایبه‌ت ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پێیان ده‌وترێت مه‌لیكه‌، تا ئێستا هیچ بڕیارێك بۆ تۆماركردنیان ده‌رنه‌چووه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن