عێراق کشانەوەی ھێزە شەڕکەرەکانی ھاوپەیمانیی راگەیاند
03:01 - 09/12/2021
"زهمهن"
قاسم ئەعرەجی راوێژکاری
ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، ئەوەی راگەیاند کە ئەرکی ھێزە شەڕکەرەکانی سەربە
ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا کۆتایی ھاتووە و کشاونەتەوە.
قاسم ئەعرەجی ئاژانسی ھەواڵیی
فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە رایگەیاندووە "کۆتاییمان بە دوایین وتوێژمان لەگەڵ
ھێزی ھاوپەیمانان ھێناوە. ئەرکی ھێزە شەڕکەرەکانی سەربە ھێزی ھاوپەیمانان لە عێراق
کۆتایی ھاتووە و کشاونەتەوە".
گروپە میلیشیا شیعەکانی نزیک
لە ئێران، ماوەیەک پێش ئێستا ھەڕەشەی ئەوەیان کردبوو کە لە کۆتایی مانگی کانوونی
دووەمەوە ھێزەکانی ئەمریکا دەکەنە ئامانج.
پێشتر
جۆو بایدن، سهرۆكی ئهمریكا رایگهیاندبوو، تا كۆتایی ئهمساڵ هێزه شهڕكهرهكانیان
له عێراق دهمێننهوه.