535 جیهان

مێركڵ رۆیشت ئۆلاف شوڵز جێگه‌ی گرته‌وه‌

11:37 - 09/12/2021

"زەمەن"


لە ئەڵمانیا پەرلەمانتاری پارتی سۆسیال دیموکرات و وەزیری دارایی ئەو وڵاتە، ئۆلاف شوڵز بە راوێژكاری وڵاتەکە هەڵبژێردرا.

ئۆلاف شوڵز لە دەنگدانێکی نهێنییدا کە لە پەرلەمانی فیدراڵی بە سەرۆکایەتی سەرۆکی پەرلەمان، بایربێل باس بەڕەوەچوو لە یەکەم خولدا لە کۆی ٧٠٧ دەنگی پەرلەمانتاران ٣٩٥ دەنگی بەدەست هێنا.

لە کاتێکدا لە دەنگدانەکەدا، ٣٠٣ پەرلەمانتار دەنگی نەخێریان بەکارهێنا، شەش پەرلەمانتار دەنگیان نەدا و سێ دەنگیش ئەژمار نەکرا.

بە ئەنجامی دەنگدانەکە، ئۆلاف شوڵزی تەمەن ٦٣ ساڵان بە راوێژكاری ئه‌ڵمانیا هەڵبژێردرا و جێگه‌ی ئه‌نگێلا مێركڵ ده‌گرێته‌وه‌ كه‌ 16 ساڵ له‌و پۆسته‌دا بوو.

ئۆلاف شوڵز، دواتر سەردانی کۆشکی سەرۆکایەتی کۆمار کۆشکی بێلیڤو دەکات و نامەی دەستبەکاربوون لە سەرکۆماری وڵات، فرانک-واڵتەر شتاینمایەر وەردەگرێت و دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان و سوێندی یاسایی دەخوات.

ئۆلاف شوڵز دوای ئەوەی سوێندی یاسایی خوارد، لەگەڵ ئەندامانی نوێی کابینەی حکومەتەکەی سەردانی کۆشکی بێلیڤو دەکات و نامەی دەستبەکاربوون لە شتاینمایەر وەردەگرێت بۆ وەزیرە نوێکانی و سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بۆ پەرلەمان.

پاش ئەوەی وەزیرەکان لە پەرلەمان سوێندی یاساییان خوارد بە فەرمی دەست بە کار دەبن.

ئۆلاف شوڵز لە ساڵانی ٢٠٠٧-٢٠٠٩ وەزیری کاروباری کار و کۆمەڵایەتی بووە و لە ساڵانی ٢٠١١-٢٠١٨ سەرۆک وەزیرانی ویلایەتی هامبۆرگ بووە و لە ساڵی ٢٠٢١دا، کرایە جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دارایی.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن