رۆمانۆڤسکی (66) ساڵ، ده‌بێت به باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق
08:52 - 09/12/2021
زه‌مه‌ن -
عێراقی
ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی
ئه‌مریكا باڵێۆزی وڵاته‌كه‌ی له عێراق ده‌گۆڕێ و ژنێكی ته‌مه‌ن (66) ساڵ بۆ ئه‌و
پۆسته ده‌ستنیشان ده‌كات.
به فه‌رمانی جۆ
بایدن، ئەلینا رۆمانۆڤسکی، باڵیۆزی ئێستای ئەمریکا لە کوێت دەکرێتە باڵیۆزی ئەمریکا
لە عێراق و شوێنی ماتی‌و تولەر دەگرێتەوە، کە لە حوزەیرانی ساڵی 2019ـەوە لەو پۆستەدابووە.
كۆشكی سپی ئه‌مریكا
بڵاویكرده‌وه ئەلینا رۆمانۆڤسکی، تەمەنی 66 ساڵە و ئێستا باڵیۆزی ئەمریکایە لە کوێت.
بۆ ماوەی چەندین ساڵ لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کاری کردووە و سەرنجی لەسەر رۆژهەڵاتی
نزیک و باشووری ئاسیا بووە.
رۆمانۆڤسکی
ئه‌زمونێكی ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌كاری دیبلۆماسی هه‌یه‌و ئه‌وه سه‌رباری ئه‌وه‌ی ماوەی
10 ساڵ وەکو توێژەری لە دەزگای هەواڵگریی ئەمریکا (CIA) کاری کردووە.
سه‌رچاوه:
رۆیته‌رز