بۆچی پیاوانیش دوای ئەوە بوونە خاوەنی منداڵ، تووشی خەمۆکی دەبن؟
01:20 - 07/12/2021
زەمەن-تەندروستی
توێژینەوەیەکی پزیشکی لە وڵاتی سوید دەریدەخات پیاوانیش دوای ئەوەی
هاوسەرەکانیان منداڵیان دەبێت، تووشی خەمۆکی دەبن.
لە وڵاتی سوید دکتۆری دەرونی و توێژەر مۆد جۆهانسۆن روونیدەکاتەوە، وەک چۆن
خانمان دوای منداڵ بوون تووشی خەمۆکی دەبن، بەهەمان شێوە پیاوانیش تووشی خەمۆکی
دەبن.
ئەو دکتۆرە هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە، کە پیاوان کاتێک دەبنە خاوەنی
منداڵ هەست بە بەرپرسیاری زیاتر دەکەن و ترس و خەمێک دەیانگرێت.
هەروەها دروستبوونی گۆڕانکاری لە خێزاندا هۆکارێکی دیکە بۆ توشبوونی
پیاوەکە بە خەمۆکی، بەڵام لەهەمان کاتدا دڵخۆشە بە منداڵەکەی و خۆشیدەوێت.
دکتۆر مۆد جۆهانسۆن ئاماژەیبەوەشکرد کە پێویست بە ترس
ناکات ئەو حاڵەتە و پیاوەکە پاش ماوەیەکی دیکە بەرەو باشبوون دەچێت.