1086 تەندروستی

ئەگەر کاهوو بخۆیت، لەم گرفتانە رزگارت دەبێت

12:06 - 01/12/2021

زەمەن-تەندروستی
کاهوو بەهۆی دەوڵەمندبوونی بە ریشاڵەکان کرداری هەرس ئاسان دەکات و بۆری میز پاکدکاتەوە و ناهێڵێت ئاو لە لەشدا کۆببێتەوەو ببێتە هۆی زیادبوونی کێشی لەش.


پسپۆڕانی بواری پزیشكی دەڵێن لە کاهوودا بڕێک ئاو هەیە و سوودی زۆری تەندروستی هەیە، بەوپێیەی جەستە لە ژەهر و ماددەی زیانبەخش پاک دەکاتەوە و چەوری زیانبەخش دەسوتێنێت، پاشان دەتوانرێت کاهوو لەنێوان ژەمەکان یاخود لەگەڵ خواردندا بخورێت.

لەلایەکی ترەوە، ماڵپەڕی لەها مەگەزین لە پەڕەی تەندروستیدا بڵاویکردەوە، 5 گەڵا سپێناخ لەگەڵ 5 گەڵای کاهوو و کەوچکێکی بچووک لە هەنگوینی سروشتی تێکەڵ بکەیت و پێش نان خواردنی بیخۆیت، بەمەش دوای ماوەیەک ئەنجامەکەی باش دەبێت و دەبینیت کێشی لەش بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیووە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن