بەم خواردنانە جەستەت لە ژەهر پاکبکەرەوە
02:14 - 30/11/2021
زەمەن-تەندروستی
ماڵپەڕی سەیدەتی بڵاویکردەوە، دەتوانرێت بە یەک هەفتە جەستەت لە ژەهر پاک بکەیتەوەو کێشی لەشیشیت دابەزێنیت بەم رێگایانەی خوارەوە:-
- رۆژانە زیاتر لە 10 پەرداخ ئاو بخۆرەوە.
- رۆژانە دوو کەوچکی گەورە تۆوی کەتانی هاڕاو بخۆ.
- گیراوەی کەلەرم بخۆرەوە کە لەگەڵ ئاودا دەکوڵێندرێت.
- رۆژانە ماسی بخۆ و گرنگی بە سەوزە و میوەیش بدە.
- رۆژانە ئەڤۆگادۆ و زەیتون و چەرەسات و زەیتی گوێزی هندی بخۆ.
- واز لە شیرینی و خواردنەوە گازییەکان و کافایین بێنە.
- ئەو شوێنەی تێیدا دەژیت با پاکوخاوێن بێت و هەواگۆڕکێی تێدا بکە.