مەترسییەکانی کارکردن لە شەودا
01:56 - 29/11/2021
زەمەن-تەندروستی
زانایان لە ئەنجامی توێژینەوەیەکیاندا بۆیاندەردەکەوێت کارکردن لە شەواندا
تەندروستی دڵ تێکدەدات.
ماڵپەڕی لەها مەگەزین بڵاویکردەوە، ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرای
دەکات، کارکردن لەشەودا، کاتژمێری بایۆلۆجی جەستە تێکدەدات و کاریگەری خراپ
دەکاتەسەر مێشک و دڵ .
زانایان روونیدەکەنەوە، مێشک و دڵ پەیوەندیان بەیەکەوە هەیە و لەگەڵ
ماندووبوونی مێشک لە شەودا زیان بە تەندروستی دڵ دەگەیەنێت.
دەشڵێن، کارکردن لە شەودا هەموو کاروچالاکییەکانی جەستە دەگۆڕێت و ئەگەری
توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاتر دەکات.