حكومەتى هەرێم بڕیاریدا موچەى سێ مانگى وانەبێژان خەرجبکرێت
01:33 - 29/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
ئەنجومەنی وەزیرانى هەرێم بڕیاریدا موچەى سێ
مانگى ئەمساڵى وانەبێژان خەرجبکرێت.
فەرمانگەى میدیا و زانیارى حکومەتى هەرێم بڵاویکردەوە، ئەنجومەنی وەزیران بڕیاریدا
شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ بۆ مانگەکانی چوار و پێنج و شەشی ساڵی
2021، خەرج بکرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، پارەکە بهم شێوهیه دەبێت:
بڕوانامهی بەكالۆریۆس و سهرووی بهكالۆریۆس، بڕی 550 هەزار دینار.
بڕوانامهی دبلۆم
بڕی 450 ههزار دینار.