پلەى نزیکەى 8 هەزار پێشمەرگە بەرزکرایەوە
12:53 - 29/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێم ڕایگەیاند، بڕیاردرا به پله به‌رزكردنه‌وه‌ی
پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و لیواكانی پێشمه‌رگه له‌خشته‌ی
نه‌ورۆزی 2021.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى پێشمەرگە بڵاویکردەوە، پاڵپشت به مادده‌ی چوارده له‌سیستمی ژماره (6) ساڵی (2011) په‌یڕه‌وی ( نیزامی) راژه‌و خانه‌نیشینی پێشمه‌رگه
تایبه‌ت به یاسای ژماره (38) ی ساڵی 2007 ئاماژه به‌فه‌رمانی وه‌زاری وه‌زاره‌تی
پێشمه‌رگه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئیداره‌ی گشتی ژماره 6033 تایبه‌ت به به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی كارمه‌ندان،
به‌فه‌رمانی شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه، بڕیاردرا به:-
پله به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی (7832) پله‌دار و پێشمه‌رگه‌ی سه‌ر به‌دیوان و
لیواكانی پێشمه‌رگه له‌خشته‌ی نه‌ورۆزی 2021).
عه‌قید به‌رزان
ره‌زا، به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌ی پله به‌رزكردنه‌وه له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌راگه‌یاندنی
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: به فه‌رمانی وه‌زیری پێشمه‌رگه 7832 پله‌دار
و كارمه‌ند پله‌ی به‌رزكرایه‌وه، کە به‌سه‌ر دوو لیستدا دابه‌شكراوه‌و لیستی یه‌كه‌م، 7777 و لیستی دووه‌میش 55 پله‌دار و پێشمه‌رگه‌یه.
وتیشی: له‌ئێستادا ته‌واوی ئه‌و كارمه‌ند و پێشمه‌رگانه به‌پێی خزمه‌تی سه‌ربازی
و بڕوانامه‌كانیان دابه‌شكراوه به‌سه‌ر هه‌ردوو لیستدا.
له‌دوای پله به‌رزكردنه‌وه‌ی كارمه‌ندان و پێشمه‌رگه، ئاماده‌كارییه‌كانی
خشته‌ی پله به‌رزكردنه‌وه‌ی ئه‌فسه‌رانیش له قۆناغی كۆتاییدا و بڕیاریشه به‌م
نزیكانه ره‌وانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم بكرێت.