697 کوردستان

هۆشدارى لەبارەى کۆرۆنا نوێیەکە دەدرێت

12:26 - 29/11/2021

زەمەن_جیهانى


تەندروستی جیهانی، هۆشدارى دەدات کە کۆرۆنای نوێ (ئۆمیکرۆن) لە جۆرەکانی پێشتر مەترسیدارترە.


رێکخراوی تەندروستی جیهانی لە راگەیاندراوێکدا ئاشکرایکرد، گۆڕاوی کۆرۆنای نوێ (ئۆمیکرۆن) بە شێوەیەکی خێرا بڵاودەبێتەوە، بۆیە پێشبینی ئەنجامێکی مەترسیدار بەهۆی ڤایرۆسەکە دەکەن.

رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوا دەکات، پەلە بکرێت لە پڕۆسەی وەرگرتنی ڤاکسین لەلایەن هاوڵاتیانەوە.

دەشڵێت، لێکۆڵینەوەکانیان لەبارەی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بەردەوامن و دەشتواندرێت لە رێگەی پشکنینی "پی سی ئار"ـەوە ئەو جۆرە کۆرۆنایە دەستنیشان بکرێت، بەڵام هەوڵی دۆزینەوەی ئامرازی دیکە بۆ دەستنیشانکردنی کۆرۆنای گۆڕاوی ئۆمیکرۆن دەدەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن