رونکردنەوەیەک لە عوسمانى حاجى مەحمودەوە لەبارەى دروستکردنى حیزب
11:26 - 29/11/2021
زەمەن_سلێمانى
عوسمانى حاجى مەحمود رایگەیاند، تا ئێستا هیچ بڕیارێکیان لەبارەى
دروستکردنى حیزب نەداوە و لەهەوڵدان، بۆ دۆزینەوەی دەرەچەیەکی گونجاو، بۆ چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان و ژیانی خەڵک.
لە رونکردنەوەیەکدا عوسمانى حاجى مەحمود دەڵێت، "لەهەندێك دەزگای راگەیاندن
وا باس دەکرێ كە ئێمە لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاورێ و دۆستان و خەمخۆرانی گەلەكەمان حزبێکی
سیاسیمان راگەیاندوە، سوپاس بۆ ئەو میدیا و کەسانەی کە دیارە لە دڵسۆزیان بۆ ئێمەو
بۆ خەڵک هەواڵەكەیان بەوشێوەیە دارشتوە".
ئاماژەى بەوەشکردووە، "راستییەکەی ئەوەیە کە گفتوگۆیەکی دورو درێژی دۆستانەی
بەردەوام لە نێوان ئێمەو چەندین کەسایەتی و کارەکتەری سیاسی دڵسۆز و خەمخۆردا ھەیە
بۆ چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان و ژیانی خەڵک و دۆزینەوەی دەرەچەیەکی
گونجاو ، بەڵام لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەرفۆرمێکی تری سیاسیەوە ھیچ جۆرە بریارێك
نەدراوە ".
دەقى پەیامەکە:
رونکردنەوەیەکی پێویست
لەهەندێك دەزگای راگەیاندن وا باس دەکرێ كە ئێمە لەگەڵ كۆمەڵێك لە هاورێ و دۆستان و خەمخۆرانی گەلەكەمان حزبێکی سیاسیمان راگەیاندوە ، سوپاس بۆ ئەو میدیا و کەسانەی کە دیارە لە دڵسۆزیان بۆ ئێمەو بۆ خەڵک هەواڵەكەیان بەوشێوەیە دارشتوە ، راستیەکەی ئەوەیە کە گفتوگۆیەکی دورو درێژی دۆستانەی بەردەوام لە نێوان ئێمەو چەندین کەسایەتی و کارەکتەری سیاسی دڵسۆز و خەمخۆردا ھەیە بۆ چۆنێتی مامەڵە کردن لەگەڵ دۆخی خراپی کورستان و ژیانی خەڵک و دۆزینەوەی دەرەچەیەکی گونجاو ، بەڵام لەبارەی پێكهێنانی حزب یان ھەرفۆرمێکی تری سیاسیەوە ھیچ جۆرە بریارێك نەدراوە .
ماڵپەڕو پەیجی (متمان نێت) یش تەنھا میدیایەکەو ئامانجەکەی خزمەتی خەڵک و ئەو ئاراستەو بیرکردەوانەیە کە لە خەمی دۆزینەوەو بنیاتنانی ھیواو ئومێدن بۆ ئایندەی گەلەکەمان .
عوسمانی حاجی مەحمود
٢٩/١١/٢٠٢١