پێست و جۆرەکانی
10:36 - 29/11/2021
زەمەن-تەندروستی
ھەمیشە پێست گەورەترین و ھەستیارتین بەشی جەستەیە لای ھەموومان و زۆر گرنگی پێدەدەین.
بەڵام گرنگیدانەکە دەبێت بە پێی ناسینی جۆری پێستمانبێت، بە پێچەوانەوە زیانی زیاتر دەبێت لە سود، واتە بەر لەوەی بە ھەر شێوەیەک پارێزگاری لە پێستمان بکەین، دەبێت بزانین پێستمان چی پێویستە.
پێستی چەور دەبێت زۆر بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، چونکە ھەمیشە ئامادەیە بۆ دروستبوونی پەڵە و زیبکە و مانەوەی شوێنەکانییان.
پێستی ھەستیار نابێت ئەو بابەتانەی لەگەڵدا بەکاربھێنرێت کە دەبێتە ھۆکاری وروژاندنی و تێکدانی.
پێستی ئاسایی مامەڵەکردن لەگەڵیدا ئاساییەو بە ھەموو شێوەیەک دەکرێت پارێزگاری لێبکرێت.
پێستی وشک ھەمیشە پێویستی بە چەورکردن ھەیە بە رێژەیەکی رێگەپێدراو لە لایەن پزیشکی پسپۆڕەوە.
ھەریەکێک لەم جۆری پێستانە رێنمایی تایبەت و چارەسەری تایبەت بە خۆی ھەیە و پزیشکی پسپۆڕ و تایبەتمەند دەتوانێت رێنماییت بکات و رێوشوێنی گونجاوت بۆ دابنێت بۆ ئەوەی پێستت تێکنەچێت و بە جوانی بمێنێتەوە.
د.گەشین کەمال
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری