تا ئێستا بەشێک لە خۆپیشاندەرە دەستگیرکراوەکان ئازاد نەکراون
09:36 - 29/11/2021
زەمەن_سلێمانى
نوسینگەى مافى مرۆڤ لەسلێمانى رایگەیاند، بەدواداچوونى کردووە بۆ دەستگیرکراوانی
خۆپیشاندانەکان کە بەشێکیان ئازادکراون و هێشتا بەشێکى دیکەیان ئازاد نەکراون.
لە راگەیەنراوێکدا نوسینگەى مافى مرۆڤ لەسلێمانى رایگەیاند، سەردانی بەرێوەبەرایەتی
ئاسایشی سلێمانیان کردووەو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیە کۆبونەوەولەبارو دۆخی
راگیراوانیان کۆڵییەوە، بەشێک لەدەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان دەستەبەجێ پاش لێکۆڵێنەوەکان
ئازادکراون.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران ماونەتەوە و لەئێستادا سەرقاڵی
لێکۆڵینەوەن دواتر بە بڕیاری دادوەر رێکارەکانیان تەواو دەکرێت.
دەقى راگەیەنراوەکە:
لەماوەی رابردوو نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەرێگەی تیم و بەشە جیاوازەکانی
بەدواداچون و لێکۆڵینەوەیی وردی لەهەر پێشیلکارییەکی مافی مرۆڤ کردووە، کەلەلایەن
هەرکەسێکەوە لەخۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەی خوێندکارانی زانکۆ پەیمانگاکان روویدابێت،
هەر لەو چوارچێوەیەدا تیمێک لەنوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی کەپێکهاتبوو لەهەریەکە
لە (سابیر عەبدوڵا) بەرێوەبەری نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی، (میدیا عەبدوڵا) لێپرسراوی
بەشی بەندیخانەکان و (هەڵشۆ عەبدولفەتاح)
لێپرسراوی بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکان لەنوسینگەی سلێمانی سەردانی بەرێوەبەرایەتی
ئاسایشی سلێمانیان کردوو لەگەڵ بەرپرسانی ئەو دامەزراوەیە کۆبونەوەو لەبارو دۆخی
راگیراوان دۆسییەکانیان کۆڵییەوە.
لەدرێژەی سەردان و بەدواداچوونەکان بەشێک لەدەستگیرکراوانی خۆپیشاندانەکان
دەستەبەجێ پاش لێکۆڵێنەوەکان ئازادکراون تەنیا ژمارەیەک لەخۆپیشاندەران ماونەتەوەو
لەئێستادا سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن دواتر بە بڕیاری دادوەر رێکارەکانیان تەواو دەکرێت.
جێگەی ئاماژەیە نوسینگەی مافی مرۆڤ لەسلێمانی لەماوەی خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییە
بەردەوام لەنزیکەوە چاودێری دۆخەکەی کردوەو ڕاپۆرتی وردی لەسەر خۆپیشاندانەکان هەبووە.