858 کوردستان

دابەشکردنى نەوت دەستپێدەکاتەوە

02:17 - 28/11/2021

زەمەن_سلێمانى

 

لەدواى وەستانى بۆ ماوەیەک، لە سبەینێوە دابەشکردنى نەوتى ماڵان دەستپێدەکاتەوە و بۆ هەر بەرمیلێک ٥٥ هەزار دینار وەردەگیرێت.

بەڕێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى رایگەیاند، سبەینێ دووشەممە، نەوت لەشارۆچکەی قەڵادزێ دابەش دەکرێت و بەنرخی هەر بەرمیلێک ٥٥ هەزار دینارە.

ئاماژەى بەوەشکردووە، رۆژی سێ شەمەش لە ناوشاری سلێمانی لە مەڵبەندەکانی پێنج وشەش پرۆسەى دابەشکردنى نەوت بەردەوام دەبێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن