وەزارەتى کارەبا: دۆخی کارەبا باشتر دەبێت
01:46 - 28/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى کارەباى هەرێم مژدەدات کە دۆخى کارەبا باشتر دەبیت و کاتژمێرەکانى
پێدانى کارەبا زیاتر دەبن.
لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتى کارەباى هەرێم بڵاویکردەوە، ئاستی ئێستای بەرهەمهێنانی
کارەبا ٣٤٠٠ بۆ ٣٥٠٠ مێگاواتە و خواست لەسەر کارەبا ٥ هەزار مێگاواتی تێپەڕاندووە
و بە ساردبوونی کەشوهەوا چاوەڕێی زیاتربوونی دەکرێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا، لە ناوچە ساردەکان نزیکەی
١٢ بۆ ١٣ کاتژمێر کارەبا دراوە و لە ناوچە گەرمەکان زیاتر لە ١٤ بۆ ١٥ کاتژمێر کارەبا
دراوە و بە تێکرایی ١٤ کاتژمێر کارەبا دراوە.
وەزارەتى کارەبا دەڵێت، ئەمرۆ یەکەیەکی وەبەرهێنانی وێستگەی ٣٠٠ مێگاواتی خەبات
دەگەرێتەوە و یەکەی دوومیش لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا دەگەرێتەوە و یەکەی وێستگەی
گازی گەرمیان ئەمڕۆ تا سبەینێ دەگەرێتەوە.
باسى لەوەشکردووە، قۆناغی یەکەمی هێڵی شەقلاوە-سۆران تەواو بووە و دوێنێ زیاتر
لە ٢٠٠ مێگاوات کارەبا بۆ سۆران گواستراوەتەوە کە پێشتر توانایی ١٥٠ بۆ ١٦٠ مێگاوات
کارەبای هەبوو.