371 کوردستان

هەولێر.. بەهۆى تیژڕەوییەوە پێنج خوێندکارى زانکۆ بوونە قوربانى

01:09 - 28/11/2021

زەمەن_هەولێر


لەکاتى رۆشتنى بۆ دەوامى زانکۆ خوێندکارێکى زانکۆ لەسەر رێگاى ( خەبات – هەولێر)، بەهۆى تیژڕەوییەوە توشى روداوى هاتوچۆ دەبێت و گیان لەدەستدەدات و چوار خوێندکارى دیکەش بریندار دەبن.


فازڵ حاجى وتەبێژى هاتوچۆى هەولێر رایگەیاند: روداوەکە کاتژمێر (07:10) خولەکى سەرلەبەیانى لە نزیک بازگەی کانی قرژاڵە، لەسایدی هاتن بەرەو هەولێر، نیسان ئالتیمایەکی تایبەت بەهۆی تیژڕۆیی لەشوێن پێچێک کۆنترۆلی لەدەستداو لەشەقام دەرچوو.

ئاماژەى بەوەشکردووە، دواى ئەوەى ئۆتۆمبێلەکە چەند تەقلەیەک لێدەدات، ئینجا لەبنگردێک دەگیرێتەوە و بەهۆیەوە شۆفێرەکەى گیان لەدەستدەدات کە خوێندکارى زانکۆ بوەو بۆ دەوام رۆشتووە و چوار کەسى دیکەش بریندار دەبن کە سەرجەمیان خوێندکارى زانکۆن.

دەشڵێت، "بەسەیرکردنی شوێنی روداوەکەو کۆنترۆڵ لەدەستدانەکە و بڕی زیانەکان پێمان دەلێن کەخێراییەکە یەکجار زۆر بوە و نەگونجاوبوە لەگەڵ رێگایەکەو شوێنەکە".

 

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن