سبەینێ مووچەى ئەم شوێنانە دابەشدەکرێت
12:54 - 28/11/2021
زەمەن_هەرێمى کوردستان
وەزارەتى دارایی بەردەوامە لە دابەشکردنى مووچە و مووچەى یەکەکانی 70 و 80ی
سەربە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی دابەشدەکرێت.
بەگوێرەی ئەولیستەى کە وه‌زاره‌تی دارایی ئاڕاستەی گەنجینەکانی کردووە سبەینێ
دووشەممە 29ی تشرینی دووەمی 2021، مووچه‌ی مانگى 11ى یەکەی 70 و 80ی وەزارەتی پێشمەرگە
و وەزارەتی دارایی دابه‌شدەکرێت بەبێ لێبڕین.
رۆژی پێنجشه‌ممه 25ی تشرینی دووەمی 2021، بە دابەشکردنی مووچەی وەزارەتی تەندروستی
دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی تشرینی دووەم کرا بەبێ لێبڕین و ئەمڕۆش مووچەی دیوانى
وەزارەتی پێشمەرگە دابەشکرا.
پێشتر جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند بوو، تا ئێستا داهاتی هه‌رێم به بێ ئه‌و بڕه‌ی كه به‌غدا ده‌ینرێت، ناتوانرێت ته‌مویلی ته‌واوه‌تی مووچه بكرێت، بۆیه حكومه‌تی هه‌رێم پێویستی به 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی مووچه له كاتی خۆیدا دابه‌شبكرێت و دوا نه‌كه‌وێت.
مانگی رابردوو، به‌هۆی دواكه‌وتنی ناردنی ٢٠٠ ملیارەکەى به‌غدا، دابه‌شكردنی مووچه به سستی به‌ڕێوه‌ده‌چوو، له‌دوای گه‌یشتنی پاره‌كه، دابه‌شكردنی مووچه خێرا كرا و له چه‌ند رۆژێكدا مووچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و شوێنانه دابه‌شكرا كه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتبوو.