445 کوردستان

قوباد تاڵەبانى: پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر ‏بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت

12:14 - 28/11/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ‏مەترسییەکانی تیرۆرستانى داعش هەر ماوە و پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر ‏بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.


قوباد تاڵەبانی جێگرى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، پەیامێکى لەبارەى هێرشەکەی ‏شەوی ڕابردووی داعش بۆسەر هێزەکانی پێشمەرگە بڵاوکردەوە و تیایدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری شەهیدەکان و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارەکان ‏دەخوازێت.

‏لە پەیامەکەیدا قوباد تاڵەبانی دەڵێت، "ئەم پەلامارانە‌ دەیسەلمێنن هێشتا مەترسی ئەو گروپە ‏تیرۆریستییە هەر ماوە‌، بۆیە پێویستە لایەنە پەیوەندیدارەکان لە پێشمەرگە و سوپاى عێراق ‏و هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی هەماهەنگی زیاتر بکەن بۆ نەهێشتنی ئە‌و مە‌ترسییە‌ ‏و دزەکردنی چەکدارانی داعش". ‏

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختدەکاتەوە، زۆر پێویستە‌ كار لە‌سە‌ر ‏بنبڕكردنی فیكری تیرۆریستی بكرێت.‏

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن