385 کوردستان

وەزارەتى دارایی هەرێم پڕۆژەیاساى بودجەى ٢٠٢٢ ئامادە دەکات

12:08 - 28/11/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


وەزارەتى دارایی و ئابورى هەرێم، لەگەڵ سەرجەم وەزارەت و دەستەکانى حکومەتى هەرێم توتوێی پرۆژه‌ی یاسایی بودجه‌ی ٢٠٢٢یان کرد.

راگەیاندنى وەزارەتى دارایی بڵاویکردەوە، به‌ مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ ساڵی ٢٠٢٢، له‌ رۆژی ٧/١١/٢٠٢١ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌سته‌كان ده‌ستكرا به‌ گفتوگۆ و له‌ به‌رواری ٢١/١١/٢٠٢١ كۆتایی به‌ گفتوگۆكان هات له‌سه‌ر بودجه‌ی (به‌كارخستن)تشغیلی. جگه‌ له‌ وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان كه‌ داتای پێویستیان نه‌بوو.

ئاماژەى بەوەشکردووە، له‌ ئێستادا چاوه‌ڕوانی داتا و زانیارییه‌كانی  وه‌زاره‌تی سامانه‌ سروشتیه‌كان و بودجه‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌كه‌ین بۆ ته‌واوكردنی ئاماده‌كردنی پرۆژه‌ یاساكه‌.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن