چەند بڕیارێک بۆ ئەو کارمەندە تەندروستییانەی نۆرینگەی تایبەتییان هەیە دەرچوو
11:05 - 28/11/2021
زەمەن_هەولێر
سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی چەند بڕیارێکی لەبارەی ڕێکخستنەوەی نۆرینگەی
کارمەندانی تەندروستیی و کاری پیشەییان دەرکرد.
بەپێی نووسراوێکی لقی هەولێری سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی تێیدا ئاماژە
بەوەکراوە کە ئەو کارمەندە تەندروستیانەی نۆرینگەی خاوەن نۆرینگەی تایبەتن بۆیان نییە
خۆیان بە پزیشک ناوزەند بکەن و نابێت ڕاچێتەی دەرمان بنووسن.
هەروەها روونیشکراوەتەوە کە ئەو کارمەندانە نابێت لەسەر تابلۆی نۆرینگە
بنووسن نۆرینگەی پزیشکی یان (عيادة طبية) بەپێچەوانە رێکاری یاسای سەندیکایی و
دادوەری بەرامبەر سەرپێچیکاران دەگیرێتە بەر.