502 کوردستان

نێچیرڤان بارزانى: هێرەشەكانی داعش پەیامی جددیی ترسناكن

10:09 - 28/11/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


سەرۆکى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە.


نێچیرڤان بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان پەیامێکى لەبارەی هێرشەكەی شەوی ‏ڕابردووی داعش بڵاوكردەوە، كە بووە هۆی شەهیدبوونی پێنج پێشمەرگە و برینداربوونی ‏چواری دیكە، سەرەخۆشی لە خانەوادەی پێشمەرگەكان كردووە و هیوای زوو ‏چاكبوونەوەی بۆ بریندارەكان خواستووە.

سەرۆکى هەرێم لە پەیامەکەیدا دەڵێت، فراوانبوون و بەردەوامیی پەلامار و هێرشەكانی داعش، پەیامی جددیی ترسناكن و هەڕەشە و مەترسییەكی ڕاستەقینە لە ناوچەكە دەهێنێتەوە ئاراوە. بۆیە هاریكاری و هەماهەنگیی زیاتری نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق بە پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی، پێویستییەكی بەپەلەی هەنووكەیی و لەپێشینەیە.

نێچیرڤان بارزانى داوا دەکات، میكانیزمی ئەو هەماهەنگییە لەنێوان لایەنە پەیوەندارەكانی هەرێمی كوردستان و حكوومەتی فیدرالی عیراقدا بە هاوبەشی و پشتیوانیی هێزەكانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی كاراتر و فراونتر بكرێت و "پێكەوە بە هەموو هێز و توانایەكەوە بەرەنگاری تیرۆرستانی داعش و هەڕەشە و مەترسییەكانی ببینەوە".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن