411 کوردستان

به‌بڕی زیاتر له‌ 137 ملیۆن دینار پڕۆژەیەکى کارەبا لە راپەڕین جێبەجێ دەکرێ

09:49 - 28/11/2021

زەمەن_راپەڕین


كاره‌بای سلێمانی رایگه‌یاند، به‌بڕی زیاتر له‌ 137 ملیۆن دینار، پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنوری ئیداره‌ی راپه‌ڕین جێبه‌جێده‌كرێت و بڕیاریشه‌ له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا ته‌واو بكرێت.


له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتى كاره‌بای سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌، "به‌سه‌رپه‌رشتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كاره‌بای سلێمانی و له‌سه‌ر بودجه‌ی داهاتی (8%) كاره‌با به‌ بڕی زیاتر 137 ملیۆن دینار پرۆژه‌یه‌كی كاره‌با له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای رانیه‌ جێبه‌جێده‌كرێت".

ئاماژەى بەوەشکردووە، "پرۆژه‌كه‌ بریتیه‌ له‌ گه‌یاندنی كاره‌با بۆ گه‌ڕه‌كی كه‌رتی (49) كانی راپه‌ڕین له‌سه‌ر فیده‌ری 105 وێستگه‌ی راپه‌ڕین".

بەپێى راگەیەنراوەکەى کارەباى سلێمانى، "كۆی بودجه‌ی پرۆژه‌كه‌، 137 ملیۆن 627 هه‌زار دیناره‌، پرۆژه‌كه‌ش له‌لایه‌ن كۆمپانیای په‌ره‌ژاڵ جێبه‌جێده‌كرێت، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی 60 رۆژدا كاره‌كانی ته‌واو بكرێن".

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن