765 کوردستان

وەزارەتى پەروەردە رونکردنەوە لەبارەى هاککردنى وێبسایتى ئەزمونەکان دەدات

09:12 - 28/11/2021

زەمەن_هەرێمى کوردستان


بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان ڕەتدەکاتەوە.


لە ڕوونکردنەوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان دەڵێت، “لە تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه‌ باس لەهاککردنی وێبسایتی ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە دەکرێت، ئێمە وەکو بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکان بەهەموولایەکی ڕادەگەیەنین، ئەو وێبسایتە کۆنە و چەند ساڵێکە کاری لەسەر ناکرێت، وێبسایتی ئەزموونەکان لای هەمووان ئاشکرایە چەند ساڵێکە گۆڕدراوە”.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە ساڵانەش تا مانگیک پاش وەرگرتنەوەی ئەنجامەکان ئاکتیڤە و پاشان وێبسایتەکە دادەخرێت، هەموو داتای ئەزموونەکانی وەزارەتی پەروەردە لە سیستەمی (ئی- پەروەردە) دایە و چەندین جار و لە چەندین شوێن باکئەپ دەکرێت.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن