مەحمود سەنگاوى هۆکارى هێرشەکەى سەر پێشمەرگە ئاشکرا دەکات
09:06 - 28/11/2021
زەمەن_گەرمیان
فەرماندەی میحوەری
گەرمەسێری پێشمەرگە رایگەیاند، هۆکارى هێرشەکەى شەوى رابردووى داعش بۆسەر
پێشمەرگە "بەهۆى ئیهمالى ئێمەوە بووە".
مەحموود سەنگاوی،
فەرماندەی میحوەری گەرمەسێری پێشمەرگە ڕایگەیاند، هێرشی ئەمشەوی داعش بۆ ئیهمالی ئێمە
دەگەڕێتەوە و یەک مانگە ئاگادارمان کردوون کە پەلامارتان دەدەن، ئەو شوێنەی هێرشەکەی
لێکراوە هی ئەوە نیە داعش بێت پێشمەرگە شەهید بکات.
ووتیشی هیچ بۆشاییەکی ئەمنی لە ناوچەکە نیە، ئەگەر
سەنگەرەکانمان توند بکەین داعش ناتوانێت هێرش بکات.
شەوی رابردوو تیرۆریستانی
داعش، هێرشیانکردە سەر فەوجی 3ی لیوای 5ی پیادەی شارەزوور بوو، لە (تەپی کەلان - ناحیەی کوڵەجۆی کەلار )
کە بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو بە هەمەرێکی پێشمەرگەدا، پێنج پێشمەرگە شەهیدبوون و چوار پێشمەرگەی دیکەش برینداربوون.