هەولێر؛ کەسێک کوژرا کە دەیویست بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوە
10:31 - 27/11/2021
"زەمەن"
پۆلیسی هەولێر كوژرانی كەسێكی راگەیاند كە هەوڵیداوە بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندیەکانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە رونكردنەوەیەكدا رایگەیاند: ئێوارهی ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢١/١١/٢٧كاتژمێر ٦ی ئێوارە کەسێک ویستویەتی بچێتە ناو فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێم و هێرشی کردووەتە سەر پاسەوانەکان ، ئەوانیش ڕووبەڕووی بوونەتەوە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.
پۆلیسی هەولێر دەڵێت "هێزەکانمان دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی ڕووداو و تەرمی کوژراوەکه بە ناوی (م. م) بۆ پزیشکی دادی گواستەوە".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ئێستادا لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و دواتر زانیاریی زیاتر لەوبارەیەوە بڵاو دەکەینەوە.