هەڵسوڕاوێكی گۆڕان لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە بێسەروشوێنكراوە
07:09 - 27/11/2021
"زەمەن"
پارێزەر ئەردەڵان شێخ فاتیح هەڵسوڕاوی دیاری بزوتنەوەی گۆڕان چەند ڕۆژێکە لە لایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بێسەروشوێنكراوە.
گوڵستان سەعید، سەرۆكی فراكسیۆنی بزوتنەوەی گۆڕان، بە "زەمەن"ی راگەیاند: ئەردەڵان دوور لە ئەجێندای حیزبی هەمیشە لە ڕیزی خۆپیشاندانەکان بوە چالاکوانێکی بوێر و راستگۆ بوە بۆ داکۆکیکردن لە مافی ھاوڵاتیان ھەمیشە پێشەنگ بووە.
گوڵستان سەعید، وتیشی "داواکارین لەهێزەکانی ئاسایش بە زووترین کات ئازادی بکەن، لەگەڵ کۆی گیراوانی تری خۆپیشاندانەکان".
پارێزەر ئەردەڵان شێخ فاتیح، لە چوارچێوەی هەڵمەتەكانی دەستگیركردنی خوێندكاران و چالاكواناندا گیراوە، ئەوەش بەهۆی بەشداری لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكانی سلێمانی.