399 کوردستان

بارزانی: پێده‌چێت هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان

05:08 - 27/11/2021

"زه‌مه‌ن"


مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌گ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق رایگه‌یاند: پێده‌چێت هه‌وڵێك هه‌بێت بۆ ده‌ستكاریكردنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان.



ئه‌مرۆ شەممە، لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی سه‌رۆكی پارتی، پێشوازی لە جنین پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق کرد.


به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی باره‌گای بارزانی، لە دیدارەکەدا کە دواین پێشھاتە سیاسیەکانی عێراق و ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە ئۆکتۆبەری رابردوو تاووتوێ کران.


ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا پەیوەست بە ئەنجامەکانی ھەڵبژاردن، مه‌سعود بارزانی رایگه‌یاندووه‌، ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری ڕابردووی عێراق ھەڵبژاردنێکی سەرکەوتوو و پاک بووە.


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، ئەو دەرئەنجامە بەراییانەی لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراوە دەرخەری واقیعی سیاسیی عێراق و ویست و ئیڕادەی ھا ڵاتیانە، وتوشیه‌تی: پێدەچێت ھەوڵێک ھەبێت بۆ دەستکاریکردنی ئەو دەرئەنجامانەی کە لەلایەن کۆمسیۆنەوە راگەیەندراون و بە دڵنیاییشەوە ھەر جۆرە دەستکارییەک گرفتی لێدەکەوێتەوە و کێشەکان قووڵتر دەکاتەوە.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن