642 عیراق

سه‌در: ناچار ده‌بین ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ هه‌وڵی تیرۆری كازمی ئاشكرا بكه‌ین

03:57 - 27/11/2021

"زه‌مه‌ن"

موقتەدا سەدر سەرکردەی رەوتی سەدر، داوای کرد ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ھەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئاشکرا بکرێت.

موقتەدا سەدر له‌ راگەیەندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌، ئەوەی پێویستە پشتگوێنەخرێت شکۆی دەوڵەتە و ھێرشەیش کە کرایە سەر ماڵی سەرۆکوەزیران، ھێرشێکی روونە بۆ سەر سەروەری و شکۆی دەوڵەت و، ھەروەھا وروژاندنی دووبەرەکیی و شڵەژندانی ئاسایشی عێراقە.

راشیگەیاندووە: دەبێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەم دۆسیەیە ئاشکرا بکرێت و ئەو کەسانەیش کە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە، دەستگیر بکرێن و سزای پێویست بدرێن.


سه‌در ده‌ڵێت: لەگەڵ ئاشکرانەکردنی ئەمە، ناچار دەبین لەداھاتوودا ئاشکرای بکەین".

لە حەوتی ئەم مانگە لە رێگای سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆک وەزیرانی عێراق، لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا.

دوای ھێرشەکەیش مستەفا کازمی رایگەیاند کە ئەوانەی کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و ھەوڵی تیرۆرکردنیان داوە باش دەیانسن و ئاشکرایان دەکەن.

سۆشیال میدیا

ڕۆژنامەی زەمەن