هۆشداری وه‌زیری ته‌ندروستی سه‌باره‌ت به‌كۆرۆنا نوێیه‌كه
12:52 - 27/11/2021
زەمەن-هەرێمی کوردستان
پاش ئەوەی له باشووری ئه‌فریقا زانایانی پزیشكی گۆڕاوێكی نوێی زنجیره‌ی كۆرۆنایان دۆزییه‌وه، سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی، رایگه‌یاند كه له‌چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوو ژماره‌ی توشبوان له هه‌رێم به‌رزده‌بێته‌وه و ئامادەکارییەکانیان بۆ روبەڕووبوونەوەی ئەو كۆرۆنا ئه‌فریقیه‌كه راگەیاند.
په‌یامنێری "زه‌مه‌ن" له شاری هه‌ولێر، له‌زاری دكتۆر سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند كه " بەهەموو شێوەیەک ئێمە ئامادەکارییەکان دەکەین بۆ روبەڕووبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە نوێیە بە سوود وەرگرتن لە ئەزموونی پێشوویاندا.
سامان بەرزنجی ئاماژەی بەوەکرد، ڤایرۆسە نوێکە پێویستی بە بەدواداچوونی زیاتر هەیە وەک سەرەداوێک و لەئێستادا بۆ ئەو ڤایرۆسە نوێیە بەدوادچوونی تاقیگەیی و چۆنێتی دۆزینەوەی حاڵەتەکان دەکەین و لەگەڵ چۆنێتی بەرانگاربوونی ڤایرۆسکە.
ئەو نەیشاردەوە لەوانەیە چوار تا پێنج هەفتەی داهاتوو له‌هه‌رێمی كوردستان جارێکی دیکە رێژەی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بەرزبوونەوە بە خۆیەوە دەبینێت.
له باشووری ئه‌فریقا زانایانی پزیشكی گۆڕاوێكی نوێی زنجیره‌ی كۆرۆنایان دۆزییه‌وه و كار له‌سه‌ر ناسینی لێكه‌وته و كاریگه‌رییه‌كانی ده‌كه‌ن.
زاناكان له لێدوانیان بۆ رۆژنامه‌نووسان ده‌ڵێن: كۆمه‌ڵه‌یه‌كی زۆر نائاسایی زنجیره‌ی كۆرۆنایان ده‌ستنیشان كردووه و جێی مه‌ترسییه به‌و پێیه‌ی زۆر شیاوی گواستنه‌وه‌یه.
به‌پێی بۆچونی زانایان ئه‌و گۆڕاوه نوێیه، له‌و وڵاتە لە هەموو جۆرەکانی پێشوو خێراتر دەگوازرێتەوە، بەهۆشییەوە زۆربەی وڵاتان دەستبەجێ گەشتەکانیان بەرووی ئەفریقادا داخست.