" لەم هەڵبژاردنەدا یەكێتی و پارتی ٧٠٠ هەزار دەنگ كەمیان كردووە"
12:11 - 27/11/2021
زه‌مه‌ن - سلێمانی
ئەندامی ئەنجومەنی
باڵاى سياسى و بەرژەوەندییەكانی یەكێتی رایگەیاند، "لە هەڵبژاردنى پەرلەمانى
عێراقدا یەكێتی و پارتی نزیكەی ٧٠٠ هەزار دەنگ كەمیان كردووە و ساڵی داهاتوو هەڵبژاردنی
پەرلەمانى کوردستانە، وەزعمان زۆر خراپ دەبێت".
مه‌لا به‌ختیار
هه‌روه‌ها ئاماژه‌یشی بۆ ئه‌وه‌كرد:" بەرپرس هەیە ٥۰۰ ملیۆن دۆلاری دزیوە، ئەگەر پارەی ژێرزەمینەكان
دەربهێنن و پارەی دەرماڵەی خوێندكارانی لێبدەن."
مەلا بەختیار لە
وتارەکەیدا لە کۆنفرانسی دابڕان باسی له‌وه‌شكرد كه به‌لای دابڕانه‌وه خودا و پێغەمبەر
و قورئان هێڵی سورن لای ئێمە