له‌یلا گوڤه‌ن به‌پێنج ساڵ زیندانی سزا درا
10:52 - 27/11/2021
زه‌مه‌ن - كوردستانی
په‌رله‌مانتارێكى پێشووى هه‌ده‌په، له‌لایه‌ن
دادگاوه به‌تۆمه‌تى پشتیوانیكردنى په‌كه‌كه به‌پێنج ساڵ زیندانى سزا درا.
له‌یلا گوڤه‌ن، په‌رله‌مانتارى پێشووى پارتى دیمو‌كراتى
گه‌لان هه‌ده‌په، به‌تۆمه‌تی "پڕوپاگه‌نده كردن بۆ په‌كه‌كه " به‌پێنج
ساڵ زیندانی سزا درا.
گوڤه‌ن، تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی درابووه پاڵ كه له
13ی شوباتی 2020دا وله‌میانه‌ی به‌شداری كردنی لهپڕۆگرامێكدا له‌شاری هه‌كاری،
بانگه‌شه‌ی بۆ په‌كه‌كه كردووه وهه‌ر به‌م تۆمه‌ته‌ش درایه دادگا.
ناوبراو، له‌كۆتا دانیشتنی دادگاییه‌كه‌یدا له‌زیندانه‌وه
به‌شێوه‌ی ئۆنلاین به‌شداری دانیشتنه‌كه‌ی كرد وداوای كرد ئازاد بكرێت.
له‌كۆتاییدا دادگا بڕیاری له‌سه‌ر كه‌یسه‌كه‌ی
گوڤه‌ن دا وسزای پێنج ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا.