کەشناسی هەرێم: نمە باران دەستپێدەکاتەوە
10:23 - 27/11/2021
زەمەن-هەرێمی کوردستان
کەشناسی هەرێم بڵاویکردەوە، کەشوهەوا گۆڕانکاریی بەسەردا دێت و نمە باران
دەستپێدەکاتەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە،
ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەکان لە نێوان ساماڵ بۆ نیمچە هەور دەبێت.
بەگوێرەی پێشبینییەکەش، سبەی یەکشەممە لە تەواوی ناوچەکان ئاسمان لە نیمچە
هەورەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، هەروەها لە دهۆک نمە باران دەستپێدەکاتەوە.
